لە سنورى سەردەشت کۆڵبەرێک کوژرا

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند" کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت کە باوکی سێ منداڵ بوە بە تەقەی هێزە ئەمنیەکانی ئێران کوژرا".

 

ماڵپەڕى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٩ی شەوی شەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری زەردی شاری سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە.

 

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی ئاشكرا كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌" كه‌ ناوی محەمەد ئیبراهیم زادە، تەمەن ٣٧ ساڵه‌ و باوکی سێ منداڵیش بووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد ئیبراهیم زادە، خەڵکی شارۆچکەی رەبەت-ی سەر بە شاری سەردەشت بووە".

 


AM:10:02:03/05/2020