کەشناسی رێژەی بارانبارینی ١٢ کاژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رێژەی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی راگەیاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هەرێم ئاشكرایكرد" کە له‌ ماوه‌ی ١٢ كاتژمێری رابردووی زۆرترین رێژه‌ی باران بارین لە مێرگەسور باریوە کە ٥.٢ ملم بووە".

ڕێژەى باران بارین لە ماوەى 12 کاتژمێرى رابردوو بە ملم :

 

دهۆک دڵۆپ دڵۆپ
ئامێدى 1.8 ملم
کانى ماسى 1 ملم
مێرگەسور 5.2 ملم
چۆمان 0.6 ملم
هەڵشۆ 0.6 ملم



PM:09:30:03/05/2020