وێنە.. میریان قادر لە مانگی ڕەمەزان جیاواز دەرکەوت


لە نوێترین دەرکەوتنیدا، هاوەڵی شاجوان میریان قادر کە ناسراوە بە " چەینج کەلەر " تەواو جیاواز دەردەکەوێت و فانەکانی سەرسام دەکات.
 
میریان نوێترین وێنەی خۆی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت میریان تەواو جیاوازو سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێت و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن.

میریان کە بە "چێنچ کەلەر" ناسراوە لەدایکبوی ساڵی 1992، خەڵکی شاری سلێمانییە و ئەندازیارە، لە ٢٠ کانوونی دووەمی  2018 لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان توانی نازناوی هاوەڵی دوەمی شاجوان بەدەست بهێنێت.

PM:10:26:03/05/2020