وێنە.. شانۆ بەکر لەگەڵ خۆشەویسترین کەسی دەردەکەوێت


خانمە پێشکەشکاری کورد "شانۆ بەکر فەرەج" نوێترین وێنەی خۆی و هاوژینەکەی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکردەوە.

شانۆ لە هەژماری فەڕمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" تازەترین وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی لە ساڵیادی هاوسەرگیریان بڵاوکردەوە، کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی بەشێک لە هەوادارەکانی هاوکات شانۆ لە نوسینێکدا دەڵێت"ساڵێکمان تێپەڕاند بەسەر ژیانی هاوبەشیمان، زۆر خۆشی و ناخۆشی هاتە ڕێمان، ژیان بە خۆشی و ناخۆشیەوە هەمیشە جیاواز دەبێت و هەموو شتێک بۆ کاتی خۆی گرنگی خۆی هەیە، زۆرێک بەرەو ڕوومان وەستانەوە و ویستیان لێکمان بکەن بەڵام گرنگ ئەوەیە ئێمە بەهێز بووین و هەروا دەبین کەسە باشەکان بۆ ئێمە گرنگن، وەک هەمیشە ووتوومە سوپاس کە وەک ناوەکەی خۆت هاوکارم بووی، پیرۆزە بە هیوام ئەو تەمەنەی ماومانە بە دڵخۆشی بەڕێی بکەین".
 
شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و لەدایکبووی سلێمانی ساڵی ١٩٩٤ەو چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە،پێشتر یەكێك بوو لە پێشكەشكارە دیارەكانی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو، ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێری عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕ بوو.

شانۆ بەکر ماوەیەکی کەمە سەرلەنوێ لەگەڵ پەیامنێرێکی دیاری کەناڵی رووداودا هاوسەرگیری پێکهێناوەتەوە.


PM:04:02:04/05/2020