وەزیری خوێندنی باڵا كاتی خوێندنی نێو زانكۆكانی ئاشكراكرد

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  رایدەگەیەنێت" پلان هەیە كە لەدوای (٥/١٦) بەدواوە خوێندنی نێو كامپەس لە زانكۆكانی كوردستان دەست پێبكاتەوە".

 

ئارام محەمەد، وەزیری خویندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی بە کەناڵی گەلی کوردستانی رایگەیاند" بە باشبونی ڕەوشی تەندروستی هەرێمی کوردستان و بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاڕاستەی وەزارەتەکەمان کراوە، لە پلانماندایە لە (٢٠٢٠/٥/١٦) بەدواوە خوێندنی ئاسایی نێو کەمپ لە زانکۆکانی هەرێمی كوردستان دەستپێبکەینەوە".

وتیشی" بۆ ئەمەم مەبەستەش پێویستە قۆناغ بە قۆناغ ژیانی زانکۆکان ئاسایی بکەینەوە".

وەزیری خوێندنی باڵا  ئەوەشی خستەڕوو: ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نزیکترین دەرفەتدا کۆدەبێتەوەو بڕیاری یەکلاکەرەوە لەوبارەیەوە دەدات

 


PM:05:09:04/05/2020