نرخی دۆلار بەرزە.. لیرە و تمەن بەنزمی ماونەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ٦ی ئایار نرخی دۆلار وەک دوێنی بە بەرزی ماوەتەوە، هەررچی لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی هەیە نرخیان بە نزمی ماوەنەتەوە.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیناییەکانی بەم شێوەیە بە ( سپی ) راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٩٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣ هەزارو ٥٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٢ هەزار دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزارو ٣٠٠ دینار، پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نرخی لە سەرو ٢٠ هەزارەوە بوو.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٧ هەزارو ٧٠٠ دینار، رۆژانی پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نرخی لەسەرو ٩ هەزار دینارەوە بوو.

 



AM:10:34:06/05/2020