لە عەفرین ٤ سەربازی تورکیا کوژران
هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایگەیاند" لەدژی سەربازانی سوپای تورکیا لە سنوری عەفرین چەند هێرشێکیان ئەنجامداوە، بەوهۆیەوە چوار سەربازی ئەو سوپایە و چەکداری گرووپە پاشکۆکانی کوژراون".
ئەمڕۆ چوار شەممە هێزەکانی رزگاریی عەفرین، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" ڕۆژی ٥ی ئایار هێزەکانمان لە هەرێمی عەفرین لەدژی سوپای داگیرکەر و چەتەکانی ٢ چالاکیان ئەنجامدا".
هێزەکانی رزگاریی عەفرین راشیگەیاندووە" لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٢ سەرباز و ٢ چەتە کوژران و ٢ چەتە و ٢ سەربازیش بریندابوون، هەروەها ئۆتۆمبێڵێکی داگیرکەرانیش تێکشکێنرا".
PM:04:32:06/05/2020