خۆپیشاندەرانی سلێمانی بۆ حکومەت: شکستان هێنا دەستلەکاربکێشنەوە

دوانیوەرۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە چین و توێژە جیاجیاکان لەبەردەم دادگای سلێمانی لەسەر رێگای سەرەکی سلێمانی - تاسلوجە گردبوونەوە.

 

لەو گردبوونەوەیەدا کە مامۆستایان و فەرمانبەران و زیندانیانی سیاسی و رێکخراوەکانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان بەشداریان کرد، دروشمێکی گەورەیان بەرزکردبووەو لەناوەڕاستی خەڵکەکە بەدەستخۆپیشاندەرانەوە بوو لیی نوسرابوو" شکستان هێنا دەستلەکاربکێشنەوە"، وەک داواکارییەک بەرامبەر حکومەتی هەرێم بەرزکرابوەوە.

 

لەو خۆپیشاندانە خەڵکی بە راشکاوانە جەختیان لەسەر ئەوە دەکردەوە، ئەگەر خەڵکتان پێبەڕێوەنابرێت و مووچەتان پێنادرێت، بڕۆن دەستلەکاربکێشنەوە.

 

لەو خۆپیشاندانەدا چەندان درووشم دژی گەندەڵی بەرزکرابوەوە.

 

خۆپیشاندەران جەختیانە لەسەر بەردەوامی خۆپیشاندن کردەوە.

 

 

 



PM:03:13:07/05/2020