پێنج فراکسیۆن کۆبوونەوەیەکیان سازکرد
یەکگرتوو بایکۆتی کرد، کۆمەڵ یاداشتی هەیە

ئەمڕۆ ١٤ی ئایار پێنج فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدان، پارتی بانگهێشت نەکرا، نەوەێ نوێ و یەکگرتوو بەشداریان نەکرد، کۆمەڵ " یاداشتێک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین".

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی پێنج فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان ( یەکێتی، گۆڕان، شیوعی، کۆمەڵ، سەربەخۆکان ) کۆبوونەوەیەکیان سازکردو بڕیاردرا یاداشتێک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت لەسەر کۆبوونەوەی ٧ی ئایار کە پارێزبەندی لە پەرلەمانتاری کۆمەڵ ( سۆران عومەر ) سەندرایەوە.

نەوەی نوێ بەشداری نەکردو نایەوێت بچێتە میحوەری نە پارتی، نە یەکێتی یەوە وەک خۆیان رایانگەیاند.

یەکگرتوو بایکۆتی کردو د. شێركو جەودەت سەرۆكی فراكسیونەکە بەرۆژنامەنووسانی ڕیگەیاند" ئەبێت سەرەتا دۆخی ناو پەرلەمانی كوردستان ئاسایی بكرێتەوە و شكۆی پەرلەمان بگەرێندرێتەوەو دواتر گفتوگۆ لەسەر وەرزی تەشریعی پەرلەمانی كوردستان بكرێت."

عەبدولستار تاهیر مەجید رایگەیاند" ئەوان نوێنەرایەتی یەکگرتووش دەکەن و لەکاری پەرلەمان ناڕازین و یاداشتێک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن بۆ راستکردنەوەی کاری پەرلەمانی".

 

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە لە رۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بکرێت. 

 

 


PM:12:15:14/05/2020