پەرلەمانتارێک: با یەکێتی‌و گۆڕان لە حکومەت بکشێنەوە یەکێتی یاریەکی زۆر ناشیرین دەکات

پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان عەبدوڵا مەلا نوری پێیوایە ئەگەر یەکێتی و گۆڕان راستدەکەن و دژی ئازاردانی خۆپیشاندانن، با لە حکومەت بکشێنەوە، لەسەر سیاسەتی یەکێتیش لە پرسی لامەرکەیدا دەڵێت " یەکێتی یاریەکی زۆر ناشیرین دەکات".

 
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناونیشانی " دهۆک و دو سەرنج" پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان، عەبدوڵا مەلا نوری دەڵێت " ئەوەی لە دهۆک رو دەدات لە روی دەستوری و یاسایی و ئسوڵیەوە دەسەڵات لێی بەرپرسیارە، هەر حیزبێکی بەشداربو لە دەسەڵات مەبەستم (گۆڕان و یەکێتیی) ه ئەگەر دژی گرتن و ئازاردانی خۆپیشاندەرانە لە دهۆک ئەوا دەتوانێ نوێنەرو وەزیرەکانی لە حکومەت بکشێنێتەوە، با پارتی بە تەنها بەرپرسیارێتی هەڵگرێ".


دەربارەی پرسی لامەرکەزی و سیاسەتی یەکێتی، عەبدوڵا مەلا نوری دەڵێت " یەکێتی یاریەکی زۆر ناشرین دەکات، وەک چۆن پرسی لامەرکەزی بۆ بەژەوەندی تایبەت دەوروژێنن، وا ئێستاش بە رونی هەست بەوە دەکەین دەیەوێ نارەزایەتیەکانی خەڵک بقۆزێتەوەو لەو رێگەیەوە شەڕی پارتی بکات، لە کاتێکدا یەکێتیش وەک پارتی بەرپرسیارە لەو دۆخە خراپەی لە هەرێم هەیە".

 
لە کۆتاییدا ئەو پەرلەمانتارەی خوولی پێشووتر نووسیوویەتی " شەرمەزاریەکی گەورەیە بە ئاشکرا بەشێک نەبیت لە خۆپیشاندانەکان، بەڵام لە پشتەوە خواستی خەڵک بکەی بە قوربانی بەرژەوەندی حیزبی".

 


PM:04:00:17/05/2020