بە بڕیاری مەسرور بارزانی، دەزگای ئایندەی گەش بۆ قەرزی بچووک بە هاوڵاتیان هەڵوەشێنرایەوە ( دۆکۆمێنت )

دەزگای ئایندەی گەشی بۆ قەرزپێدانی بچووک کە نزیکەی ٣٠ هەزار خێزانی هەرێمی کوردستان لێی سوودمەندبوون و، لەسەردەمی کابینەی پێنجەمی نێچیرڤان بارزانی دامەزراوە، لەم کابینەیەدا بەرەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت هەڵوەشێنرایەوە.

 
بەپێی نوسراوێک کە ئمیزای ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرەو بەرواری ١١/٤/٢٠٢٠ دەرچووە، لەسەر رەزامەندی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دەزگای ( ئایندەی گەش ) بۆ قەرزی بچووک کە دەزگایەکی قازانج نەویست بووە هەڵوەشێنرایەوە.

 
ئەم دەزگایە سەرمایەکەی ١٣ ملیۆن دۆلار بووەو بەبڕیاری نێچیرڤان بارزانی دوانزە ساڵ لەمەوبەر لەسەردەمی کابینەی پێنجەمدا دامەزراوەو، دەزگایەکی قازانج نەویست بووەو ( ٥٠ کارمەند) تیایدا کاریان کردووەو نزیکەی ٣٠ هەزار خێزان سوودمەندبوون لێی، لە ئێستاشدا کە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دراوە نیوەی سەرمایەکەی لەقەرزی بچووکدایە لەلای هاوڵاتیان و مانگانە بە( قیست ) دەیگەڕێننەوە.

 
تا ئێستا جگە لە سودەکانی ئەم دەزگایە کە لە رێگای پێدانی قەرزی بێ قازانجەوە هەزاران خێزان سوودی لێوەرگرتووە، هاوکات تا ئێستا ناشزانرێت چارەنووسی ئەو ٥٠ کارمەندەی لەوێ کاریان کردووە چی بەسەردێت.  




PM:05:49:17/05/2020