پەرلەمانتارێك: فەرمانبەران مافی خۆیانە دەوامەكانیان جێبهێڵن

‌بینای پەرلەمانی كوردستان
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رایدیەگەیەنێت "فەرمانبەران مافی خۆیانە لەئێستەوە دەوامەكانیان جێبهێڵن تا ئەو كاتەی حكومەت دەچێتە ژێر باری دەرهێنانی فەردە دۆلاری ژێر زەمینەكان بۆ چارەسەری قەیرانەكە".
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەوتارێكدا كە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە ئاماژە بەوە دەكات "فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مافی خۆیانە كە 5 مانگە حكومەت قەیرانی دارایی بۆ چارەسەر نەكردوون پابەند نەبن بەو گرێبەستەی لەنێوان فەرمانبەران‌و حكومەتدا هەیە".
ئەندامەكەی پەرلەمانی كوردستان راشیدەگەیەنێت، وەستانی ژیانی هاوڵاتیان لەوكاتەوە دەستی پێكردووە كە ئەم قەیرانە داراییە ڕووی لەهەرێمی كوردستان كردووەو حكومەت بێ باكانە ئامادە نییە پارەی شیرینی گرێبەستی نەوت دەربهێنێت‌و بیداتە فەرمانبەرەكانی.



AM:10:56:17/05/2014