وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا کۆتایی بە خوێندنی ئەمساڵی پۆلە ناكۆتاكان بهێنێت و بۆ پۆلە ناکۆتاکان نمرەی وەرزەی یەکەم هەژمار بکرێت.
ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە" دەستەیەك لە وەزارەت بە سەرۆكایەتی عەلی حەمید، وەزیری پەروەردە كۆبۆتەوە و بڕیاری لەبارەی خوێندنی ئەمساڵ داوە و بڕیارەكە هەموو پارێزگاكانی عێراق و پارێزگای كەركووك دەگرێتەوە و تایبەتە بە پۆلە ناكۆتاكانی خوێندن".
هەروەها پەروەردەی عێراق بڕیاریدا پشت به نمره‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی خوێندنی ٢٠١٩- ٢٠٢٠ ببه‌سترێت، وه‌ك نمره‌ی ده‌رچوون بۆ پۆله ناكۆتاكانی قۆناغی سه‌ره‌تای، رێگه‌ش بهوخوێندكارانه ده‌درێت كه له‌خولی دووه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و وانانه بكه‌نه‌وه كه تێیدا كه‌وتوون، هاوکات نمره‌ی كۆرسی یه‌كه‌م بۆ خوێندكارانی پۆله ناكۆتاییهكانی قۆناغه‌كانی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و خوێندنی پیشه‌یی و په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان وه‌ك نمره‌ی ده‌رچوون ئه‌ژمار بكرێت.