تەڤگەر شێرکۆ نەشتەرگەری بۆ ئەنجام درا

خانمە پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئارتی، تەڤگەر شێرکۆ، نەشتەرگەری بۆ ئەنجام درا بەهۆی ئەوەی کە پێشتر تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو.

 

تەڤگەر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" نوسیویەتی" سوپاس بۆ هەموو ئەو ئازیزانەی هەواڵیان پرسیوم، بەهۆی ئەوەی لەماوەی رابردوودا تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بووم و ماکەکانی لەسەرم مابوون، بەپیی رێنماییەکانی پزیشکە بەڕێزەکان پێویستبوو نەشتەرگەری ئەنجام بدەم، سوپاس بۆ خودای گەورە و دووبارە سوپاس بۆ پزیشکە بەڕێزەکان بەسەرکەوتووی نەشتەرگەرییەکانم بۆ ئەنجام درا، بەزووترین کات دەبمەوە میوانی ماڵەکانتان".

 

تەڤگەر شێرکۆ عوسمان، لەدایکبووی ١٩٩٢ی گەرەکی کانێسکانی شاری سلێمانی یە، خوێندنییشی هەر لە سلێمانی تەواوکردووە. لە خێزانێکی راگەیاندکارو  نووسەر ژیاوە، نزیکەی شەش ساڵە  لە بواری راگەیاندن کار ئەکات  یەکەم وێستگەی کارکردن NRTە، بێژەرو پێشکەشکاری ھەواڵی سیاسی و پێشکەشکاری چەندین بەرنامەی جۆراو جۆر «سەکۆ، لێرە لەوێ، بەیانیت باش کوردستان».

 



PM:05:42:20/05/2020