پێنج حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا

تەندروستی هەرێم رایگەیاند" پێنج تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران".

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێردەستنیشانکراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد" تووشبووەکان پیاوێکی تەمەن ٨٥ ساڵ و دوو کوڕی گەنج تەمەن ١٦ و ١٢ ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن ١٩ ساڵ و کچێکی گەنجی تەمەن ١٣ هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی کۆمەڵگەی شاوەیسن لە شاری هەولێر".



PM:10:09:21/05/2020