وەزیری ناوخۆی عێراق بەسەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە کەرکوک

بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی پارێزگای کەرکوک و چاودێریکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتنە و فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی لەسەردانێکی رانگەیەندراودا گەیشتنە شاری کەرکوک.

 
 
جموجوڵی چەکدارانی داعش، وەزیری ناوخۆی هێنایە کەرکوک و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ئایار عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق بە یاوەری جەعفەر بەتات، فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی گەیشتنە شاری کەرکوک و لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی پارێزگاکە لە کۆبونەوە، بە گوێرەی زانیارییەکانیش تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی پارێزگای کەرکوک بوە، بەتایبەت دوای ئەوەی چەکدارانی داعش لەماوەی رابردودا چەند یەکەیەکی سەربازی هێزەکانی عێراقیان کردە ئامانج.

 
 شاندەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەلایەن راکان جبوری، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت و فەرماندە خۆجێییەکانی پارێزگاکە پێشوازیان لێکراوە و کۆبونەوەکەش لە بارەگای فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک بەڕێوەدەچێت.



ماوەی چەند مانگێکە جموجوڵی سەربازی چەکدارانی داعش لە رۆژئاواو باشووری رۆژئاوای کەرکوک بەشێوەیەکی بەردەوام لەهەڵکشاندایەو چەندان پۆلیس و سەربازی وحەشدی شەعبیان کردۆتەوە ئامانج.

 


PM:03:14:23/05/2020