وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند " لە شاری هەولێر سێ تووشبووی تر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کران".
وەزارەتی تەندروستی لە بواری راگەیاندنی دەرئەنجامی نوێ دا ئاشکرای کرد" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران".
دەربارەی رەگەزو تەمەنی تووشبووە نوێکان، وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئافرەتێك تەمەن ٣٨ ساڵ و دوو پیاوی تەمەن ٥٠ و ٣٩ ساڵ، ئافرەتەکە خێزانی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێر دانیشتووی گەرەکی گوڵانە، دوو تووشبووەکەی دیکە پاسەوانن لە شاری بەغداد گەڕاینەوە، کە یەکێکیان دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانە و ئەوەی دیکەیان دانیشتووی توبزاوەن لە سەنتەری ناحیەی رزگاری.