دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق: گەشتە ئاسمانیەکان دەست پێناکەنەوە

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراقی، هەواڵی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكان لەمانگی حوزەیرانی داهاتوو رەتدەكاتەوە.

 

جهاد كازم وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراقی بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی رایگەیاندوە" تەواوی ئەو هەواڵانەی باس دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكان دەكەنەوە دوورن لەراستیەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە" راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان تاوەکو ٣١-ی ئایار دەخایەنێت، بەڵام مانای ئەوە نییە سەرەتای مانگی داهاتوو، گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە، دوای ئەو ماوەیە شانەی قەیرانی کۆرۆنا و لیژنەی باڵای تەندروستی بڕیاری کۆتایی دەدات".



AM:11:22:25/05/2020