ڤیدیۆ.. ئافرەتێک لەبەغدا چەند کەسێکی نەناسراو دەچنە ماڵەکەی و تێزاب دەکەن بەسەریدا

کەناڵی ئەلشرقیەی عێراق رێپۆرتاژێک لەسەر ئافرەتێک بڵاودەکاتەوە کە ماڵیان لە رۆژئاوای بەغدایە، چەند کەسێکی نەناسراو چوونەتە ماڵەکەی و تێزابیان کردووە بەسەریداو، ئێستا دۆخی تەندروستی زۆر خراپە. 

 

ئەم رووداوە بۆتە بابەتی خەڵکی هەموو بەغداو تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان، کەسوکاری ئافرەتەکەش داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکەن تاوانباران بدۆزنەوەو بدەنە دادگا.



PM:07:41:27/05/2020