پارێزگاری سلێمانی و سەرۆک کۆماری عێراق کۆبونەوەیەکی مەیدانی ئەنجامدەدەن

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەكە لە وەزیری دارایی هەرێم و  سەرۆكی شارەوانی و پارێزگاری سلێمانی و لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوونەوە. 

 

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبونەوەیەکی مەیدانییان لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق، بە ئامادەبونی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان و توانا کەمال جەلال سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، ئەنجامداوە".

پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاند" گفتوگۆیان لەسەر خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای سلێمانی و سیستمی لامەرکەزیی کارگێڕیی و دارایی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کردوە".

بەپێی زانیارییەکانی پارێزگاری سلێمانی، سەرۆککۆماری عیراق سوپاس و  پێزانیی خۆی پێشکەش بە هاوڵاتیان و پارێزگاری سلێمانی و فەرمانگاکانی دەوڵەت لە سلێمانی و هەرێمی کوردستان کردوە له بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنادا.



PM:08:16:27/05/2020