ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

دەستەی گشتی  گەشتوگوزارى هەرێم رایگەیاند" هیچ بڕیارێکیان بۆ کردنەوەی شوێنەکانی گەشتیاری نەداوە و ئەو بریارەش لە دەسەڵاتى ئەواندا نییە".

 

دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، داخستن و کردنەوەی شوێنەکانی گەشتیاری هەرێمی کوردستان و رێگەدان بە کردنەوەی بازگە و دەروازەکان، لە دەسەڵاتی دەستەی گشتی گەشتوگوزار نەبووە و نییە. 

ئەوەش هاتووە" بابەتەکە پەیوەستە بە بارودۆخی تەندروستی گشتی و کەموزیادبوونی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە دەسەڵاتی بڕیاردان لە لای لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە".

لە کۆتایى رونکردنەوەکەى دەستەى گشتى گەشتوگوزار روونکراوەتەوە، لە بڵاوکراوەی ٢٧ی ئایاری دەستەی گشتی گەشتوگوزار  لە هیچ شوێنێک ئاماژە نەدراوە کە دەستەی گەشتوگوزار هیچ بڕیارێکی بۆ کردنەوەی شوێنەکانی گەشتیاری دابێت.




PM:01:54:28/05/2020