وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند" لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لەسلێمانی ٢٢ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار کران".
وەزارەتی تەندروستی ئەمشەو رایگەیاند " لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، بیست و دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، ١٢ پیاو و ٩ ئافرەت و یەک کوڕی گەنج. ٨ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون ، ١٤ تووشبووی نیشانەی نەخۆشیان ھەیە".
وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت" ٢١ تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و یەک و تووشبوو دانیشتووی وارماوەیە".