پارەکەى بەغدا گەیشتە هەرێم

وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ٤٠٠ ملیار دینارەکەی خستە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان بۆ موچەی فەرمانبەران.

 

سەرچاوەیەک لە لقی هەرێمی بانکی ناوەندی عێراق عێراق ڕایگەیاند" ئەمڕۆ شەممە بەفەرمى بڕى ئەو ٤٠٠ ملیاردینارە تایبەت بە مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران لە لایەن بەغداوە خراوەتە سەر هەژمارى بانکى هەرێم".

 

بەگوێرەی نوسراوێكی فەرمی، كە واژۆی عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی عێراقی لەسەرە و رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە دەرچووە، ئاماژە بەوەكراوە بڕی ٤٠٠ ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە رێگەی لقی هەولێری بانكی ناوەندیەوە.

 

 

 


PM:01:17:30/05/2020