ئەمڕۆ ٣٠ی ئایار راگەیەندرا وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، عەدنان دەرجال تووشی پەتای کۆرۆنا بوو.
بەپێی زانیاریەکانی " سپی " لە کاتی سەفەرەکەشی بۆ کوردستان، لەنێو پاسەوانەکانی وەزیری وەرزش و لاوان لە فڕۆکەخانەی هەولێر دوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا، دەرکەوت دوونیان تووشی کۆرۆنا بوون لەوێ هێڵرانەوە تا گەرێندرانەوە بۆ بەغدا.
ئەمڕۆش میدیا عێراقییەکانی تووشبوونی عەدنان دەرجال وەزیری وەرزش و لاوانی بڵاوکردەوە.