نرخی نەوت زیاتر هەڵکشا


نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت زیاتر بەروزبوەوە و  له‌ سەرو ٣٩ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣٩ دۆلارو ٣٣ سەنت فرۆشرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە ٣٨ دۆلارو ٦٥  سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٣٦ دۆلارو ٥٤ سەنت فرۆشرا، هەروەها بەیانی ئەمڕۆ بە ٣٥ دۆلار و ٥٤ سەنت لە بازاڕەکانی جیهانی مامەڵەی پێوەکراوە. 

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ماوەی مانگی رابردوودا ئێوارەی دوێنێ وەزارەتی نەوت رایگەیاند داهاتی فرۆشتنی نەوتی لە مانگی رابردوودا بە بەراورد بە مانگی پێشتر ٦٠٠ ملیۆن دۆلار زیادیكردووە، میدیا جیهانیەكانیش پێشبینی دەكەن مانگی داهاتوو بەهای نەوت جارێكی  دیكە روو لە بەرزبوونەوە بكات. 

PM:01:02:02/06/2020