لە سلێمانی هاوڵاتیان و کاسبکاران لە بەردەم قایمقامییەتیدا گردبوونەوە (وێنە)

کەمێک پێش ئێستا بەشێک لە هاوڵاتیان و کاسبکاران و خاوەن دوکانەکانی ناوبازاڕ لە بەردەم بینایی قایمقامییەتی سلێمانی گردبوونەوە و داوای کردنەوەی دووکانەکانیان دەکان.

 

پەیامنێری "سپی" لە سلێمانی رایگەیاند" دوانیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ به‌شێك له‌ هاوڵاتیان و كاسبكاران لە بەردەم بینای قایمقامییەتی شارى سلێمانى گردبوونەوەیەکیان ده‌ستپێكردووه‌ و داوا ده‌كه‌ن بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ، هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌ و رێگه‌ بدرێت دووكان و بازاڕه‌كان بكرێنه‌وه‌".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دوو شه‌ممه‌،‌ به‌ بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، جارێكى دیكه‌ هاتوچۆ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تى توندى هاوڵاتیانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

 
 


PM:03:41:02/06/2020