لە پارێزگای سلێمانی ٤٨ حاڵەتی نوێی تووشبوونی کۆرۆنا تۆمار دەکرێت

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند" ٣٥ كەسی دیكە لە پارێزگای سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون".


لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی پشکنینی ئەمڕۆ لە سلێمانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان،  ٤٨ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، 23 پیاو و23 ژن و دوو منداڵ. 


وردەکاری زیاتر بڵاوکراوەتەوەو هاتووە، هەشت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، 40 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە.


یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان
یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەت
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سیدسادق
یەك دانیشتووی شاری کەرکوك
44 تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی



PM:09:36:03/06/2020