لە عێراق ٧٦٢ کەس تووشی کۆرۆنا دەبن

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق رایگەیاند" لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٧٢  حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا.


وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەی رۆژانەیدا ئاشکرای کرد لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٦٧٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٦٦ کەسیش چاکبووەتەوە، ١٥ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.


کۆی گشتی تووشبوان لەسەرتاسەری عێراق ٨٨٤٠ کەسن.( وەزارەتی تەندرووستی ئاماژەی بۆ کرد).


وەزارەتی تەندروستی ئەوەش دەخاتە روو، لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە ٤٣٣٨ کەس چاکبوونەتەوە و  ٢٧١ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
 


PM:06:38:04/06/2020