لە سلێمانی ٥١ توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند" ٥١ توشبوی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركرا".

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای توشبوان، ٥١ توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران". 

سەبارەت بە توشبوەكان دەڵێت" ٢٢ پیاو و ٢٣ ئافرەت و دوو کوڕی گەنج و چوار منداڵ، ١٧ توشبوو بەرکەوتوی توشبوانی پیشوون و ٣٤ توشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە". 

سێ تووشبوو دانیشتووی وارماوە.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
چل و حەفت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.



PM:08:53:08/06/2020