لیژنەی دانووستانكاری هەرێم لە‌بارە‌ی دە‌ستپێكردنە‌وە‌ی گفتوگۆكانی لەگەڵ حكومەتی عێراق كۆبووەوە و دەڵێت" ئامادەن بۆ دە‌ستپێكردنە‌وە‌ی گفتوگۆكان و رێككە‌وتن لە‌سە‌ر پرسە ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان لەگەڵ بەغدا".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ 9 حوزه‌یرانی 2020 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق و دوا قۆناغی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گفتوگۆكردن خرانه به‌رباس.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كار و ر‌اپۆرتی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم خرانه به‌رباس بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان.
وه‌فدی حكومه‌تی ھه‌رێم له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی كرده‌وه كه ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا و رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.
پێشتر وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆتاییه‌كانی مانگی نیسان و سه‌ره‌تای ئایاری 2020، دووجار سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، له‌و سه‌ردانانه‌ش زنجیره‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای گفتوگۆی عیراق ئه‌نجامدران. له گفتوگۆكانیشدا بناغه‌یه‌ك بۆ به‌رێوه‌چوونی دانوستانه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا دانران كه بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.