تەندروستى سلێمانى داواى پلازماى خوێنى چاکبوەوانى کۆرۆنا دەکات

تەندروستى سلێمانى داوا لەو کەسانە دەکات کە لە پەتاى کۆرۆنا چاکبونەتەوە بە بەخشینى پلازماى خوێنیان هاوکارى بانکى خوێن بکەن.

 

د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەكەن كە لەئێستادا پێویستیەكی زۆریان بەپلازمای خوێنی چاكبووەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا (covid19) هەیە كەلە ماوەی 14 ڕۆژدا نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە".

 

ڕاشیگەیاندووە" لەئێستادا هیچ پلازمایەكی خوێن لەبانكی خوێندا نییە، بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانن رۆژانە لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا 2ی پاشنیوەڕۆ سەردانی بانكی خوێن بكەن لە سلێمانی". 

 


PM:08:45:10/06/2020