سلێمانی.. كارمەندێكی تەندروستی بە مردویی لە ماڵەكەی خۆی دۆزرایەوە

ئەمشەو هاوڵاتییەك كە كارمەندی تەندروستییە لە نەخۆشخانەی عەلی كەمال، بە مردویی لە ماڵەكەی دۆزرایەوە، وتەبێژی تەندروستی سلێمانیش دەڵێت" بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان خۆی خنكاندووە".

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگادارکراینەوە لە حاڵەتێکی خۆکوشتن لە گەڕەکی (رعایە شەباب)، دەستبەجێ پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کە پزیشکێکی یاریدەدەرە بەناوی (ئەژی) تەمەنی ٣٥ ساڵە، خۆی هەڵواسیوە و خنکاوە".
 
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتیشی" بەپێی قسەکانی باوکی، ئەژی هیچ کێشەیەکی دەروونیی نەبووە و هەستیان نەکردووە گرفتیشی هەبێت، بەیانی کە هەڵساون بینیویانە لە ژوورەکەی خۆیدا خوی هەڵواسیوە".

 

تەرمی پزیشکەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکار و چۆنێتی گیانلەدەستدانی دەستیپێکردووە.
 
لە ماوەى یەک مانگى رابردوودا لە سلێمانى ئەوە سێیەمین رووداوی خۆکوشتنە کە دووانیان خۆخنکاندن و ئەوى دیکەش خۆکوشتن بە دەمانچە بووە، هەرسێ گەنجەکەش تەمەنیان لە دەوروبەرى ٣٠ ساڵاندایە.
 

 


PM:04:43:11/06/2020