ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەڵەبجە چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە، چەندین بریار و ڕاسپاردەی نوێی لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد، گرنگترینیان داخستنی سەرجەم شوێنە گەشتیارییەكانی ناوچەی هەورامانە تاڕۆژی ٢١ی حوزەیران.

 

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمڕۆ یەك شەممە لەدیوانی پارێزگا كۆبوونەوە و لەكۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێكارەكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسەكە كراوە و بڕیاردرا لە ناوچە گەشتیارییەكان ڕێنمایی توندتر بگیرێتە بەر بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، بڕیاردراوە بە داخستنی سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکانی ناحیەی بیارە و خورماڵ ئەوانەی دەکەونە نێوان بازگەی خورماڵ و سەیرانگای ئەحمەد ئاوا و زەڵم، هەروەها لە بازگەی خورماڵ تا سەیرانگای ئاوێسەر، بڕیارەکەش لە سبەی تاوەکو ٢١ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

 





PM:08:36:14/06/2020