٦٧ تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە

تەندروستی هەولێر رایگەیاند " ٦٧ تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە چاکبوونەوەو گەڕاونەتەوە ماڵەوە".
 
د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، (٦۷) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

ئاشکراشیکردوە کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە سنوری پارێزگای هەولێر لە ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە گەیشتە ٤٢١ کەس.
 




PM:05:33:18/06/2020