تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا لە نۆ ملیۆن کەس نزیکدەبێتەوە


بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان، ئەمڕۆ ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا هەشت ملیۆن و ٧٧٦ هەزار توشبووی تێپەڕاند.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەشت ملیۆن و ٧٧٦ هەزار و ٤٤٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤٦٢ هەزار و ٨٩٧ کەس بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە. 

زۆرترین حاڵەتەكانی مردن و تووشبوون لە ئەمریكا تۆمار كراوە كە دوو ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسەکە بووە، زیاتر لە ١٢١ هەزار کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

PM:01:00:20/06/2020