ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆكی هەرێم و نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشکراکرا

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا لەگەڵ جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق كۆبووەوە.

 

لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ بلاسخارت، هەردوولا تیشكیان خستە سەر دۆخی سیاسی و ئابووریی عێراق و لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنا و دووپاتیان لە گرنگی هاوكاری و هاوئاهەنگی هەموو لایەنە عێراقییەكان بۆ تێپەڕاندنی تەنگژەكان كردەوە.

كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنیان لەسەر بنەمای دەستوور، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، نێچیرڤان بارزانی، دووپاتی لە ئامادەیی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ لە چوارچێوەی دەستووردا كردەوە و ئاماژەی بە گرنگیی رۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و چارەسەركردنی كێشەكان كرد.




PM:10:53:20/06/2020