کۆمپانیایەک زیاتر لە ٦٠ هەزار دۆنم لە دارستانی ئەمازۆن دەکڕێتەوە تاکوو لە بڕینەوە بیپارێزێت

کۆمپانیایەک زیاتر لە ٦٠,٠٠٠ دۆنم لە دارستانی ئەمازۆن دەکڕێتەوە تاکوو لە بڕینەوە بیپارێزێت

بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆتەلی ڤیگن بەز، کۆمپانیایەک بە ناوی "ڤیگن نەیشن" نزیکەی ٦٠,٧٠٢,٨٤٦ دۆنم لە دارستانی ئەمازۆن دەکڕێتەوە بۆ ئەوەی لە بڕینەوە بیپارێزێت.

 

لەدوای ئەو ئاگرە گەورەیەی لە دارستانی ئەمازۆن بەر بوو، ھەندێک بەدواداچوون دەریان خست کە سەرۆکی بەڕازیل دەستی لەگەڵ پیشەسازییەکانی کشتوکاڵی ئاژەڵ تێکەڵ کردبوو و ڕێگەی دابوو کە گڕ لە دارستانەکە بەر بدەن تاکوو تەختی بکەن و شوێنە سووتاوەکان بکەنە کشتوکاڵی ئاژەڵی بۆ بەرھەمھێنانی گۆشت، کە لە ئێستادا خواستێکی زۆری لەسەرە، درەنگ کەوتنی بەڕازیل لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە زیاتر شکی خستۆتە سەر وڵاتەکە.

ڤیگن نەیشن کۆمپانیایەکی ڤیگنە، واتە دژی بەکارھێنان و سوودوەرگرتنە لە ھەموو بەرھەمە ئاژەڵییەکان بەپێی فەلسەفەی ڤیگنیزم. ڤیگن نەیشن کۆمپانیایەکی ئیسرایلییە و لە لێدوانێکدا ڕایانگەیاند" کە ئەوان لە گرنگی بڵاوکردنەوەی ڤیگنیزم ئاگادارن، چونکە ئەم فەلسەفەیە ئەگەر جێبەجێ بکرێت جێ دەستی ئەرێنی لەسەر ژینگە و ژیانی خۆمان بەجێ دەھێڵێت و زۆرینەی ئەو کارەساتانەی ڕووبەڕوومان دەبێتەوە چارەسەر دەکات". 



PM:01:39:21/06/2020