بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی سێ تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بەتەواوی چاكبوونەوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە" ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ كراوەتەوە و دەركەوتووە، كە بەتەواوی چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".
ئێستا کۆی گشتیی ئەوانەی لە سنووری پارێزگای دهۆک لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ١١٨ کەس و تەنیا ٢٧ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا ماون، تا ئێستاش لە دهۆک ١٤٥ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، هیچ تووشبوویەکی کۆرۆناش گیانی لەدەستنەداوە.