سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
ئەنجومەنی باڵای فەتوا: وەرگرتنی پارە بەرامبەر بەخشینی پلازما حەرامە
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی فرۆشتنی پلازمای خوێن بە تووشبوانی کۆرۆنا دەڵێن" وەرگرتنی پارە بەرامبەر بەخشینی پلازما حەرامە".
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-
الحمدللە والصلاە والسلام علی رسول الله وێله وصحبه ومن والاه وبعد:
ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەخشینی پلازمای خوێنی پێ کارێکە پەسەند و چاکەخوازییە، کە کەسی چاکبوو لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پلازمای خوێنی خۆی ببەخشێت بەو کەسانەی کە دووچاری ڤایرۆسەکە بوون بە مەبەستی چارەسەر وەرگرتن، بەڵام بە سێ مەرج:
یەکەمیان : مامەڵەی پێوە نەکرێت و لە بەرانبەریدا پارە وەرنەگیرێت، چونکە ئەو پارەیە حەرامە.
دووەم : پێویستە کارێکی خۆبەخشی بێت دوور بێت لە ئیحراجی و فشار و (غصب الحیاو).
سێهەم: پێویستە بە پێی راپۆرتی پزیشکی و لە ژێر چاودێری پزیشکیدا ئەو کارە ئەنجام بدرێت و کاردانەوەی خراپی نەبێت بۆ کەسی بەخشەرەکە، واتە موزاعەفاتی لاوکی نەبێت وەک کەم بوونەوەی بەرگری لەش.
بەم سێ مەرجە دروستە بەخشینی پلازمای خوێن بە خەڵکێک کە دوچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەڵکو خێرێکی زۆر گەورەیشە، دەبێتە هۆی رزگاری مرۆڤەکان لە مردن، خودایش فەرمویەتی" هەرکەسێک مرۆڤێک رزگار بکات لەمردن وەک ئەوە وایە کە تێکڕای مرۆڤەکانی رزگار کردبێت" وەک دەفەرموێت: (ومن ٲحیاها فکٲنما ٲحیا الناس جمیعا)(سورە المائدە/ ۳۲)
واللە تعالی اعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وێله وصحبه اجمعین
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان
PM:11:55:21/06/2020
کۆرۆنا
ئەنجومەنی فەتوا
پلازما
لەبارەی سەرێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان هۆشداری دەدرێت
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
ڕائول گۆنزالێز بیر لە جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید دەکاتەوە!
ئەستێرەکان
ئێران سزای سێدارە بەسەر راپەرێکی ناڕازی دەسەپێنێت
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
Spee Media