بەندکراوێکی بەندیخانەی کامێران تووشی پەتای کۆرۆنا بوو

دوای ئەوەی چەندین بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئورمیە، سەقز و سنە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، ئەمجارەیان بەندکراوێکی بەندیخانەی کامێران سەر بە پارێزگای سنە تووشی ئەو پەتایە بووە.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بەندکراوێکی ڕاگیراو لە بەندیخانەی کامێران بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە بە ناوی ڕوستەم قوربانی دوای ئەوەی تاقیکردنەوەی کۆرۆناکەی ئەرێنی و باری تەندروستی ناجێگیر بووە، بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.

AM:09:15:26/06/2020