ئەمڕۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت لەگەڵ وەفدەكەی هەرێم بۆ بەغدا کۆبێتەوە.

 

به‌پێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ بۆ تاوتوێكردنی ده‌رئه‌نجامی دوا سه‌ردانی وه‌فدی حكومه‌ت بۆ به‌غدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ غدا كۆببێته‌وه‌.

 

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندەکەی هه‌رێم، دوا گۆڕانكارییه‌كان و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌ننه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت، لە دەرئەنجامی ئەو كۆبونەوەیەشدا بڕیارە جارێكی دیكە شاندی هەرێم بچێتەوە بەغدا.

 

ئەمەش لەكاتێكدایە، دوای سێ جار لە ڕۆیشتنی شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام تاكو ئێستا لەگەڵ بەغدا نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێككەوتنێك.




PM:12:20:30/06/2020