کەمێک پێش ئێستا فڕۆكە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکیان لە دەڤەری برادۆست کرد.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو سێشەممە لە سنوری دەڤەری برادۆستی پارێزگای هەولێر، سێ فڕۆکەی جەنگی تورکیا بۆردوومانی کوێستانەکانی سنین و بێرکمە و لۆلان و خواکورکیان كرد.
تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی هاوڵاتیان و گەرێلاکانی پەکەکە نەزانراوە.