لە سلێمانی هەشت كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ هەشت كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا".

 

شێخ عەبدوڵا سەنگاوی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی" ئەمڕۆ هەشت توشبوی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەستداوە".

 

ئاماژەی بەوەشكردوە، پێنج لە توشبوەكان خەڵكی ناو شاری سلێمانین و سیانەكەی دیكە خەڵكی دەرەوەی شارن.

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی راشیگەیاندوە" کۆی گشتی مردوان بە کۆرۆنا لە سلێمانی ١٩٧ کەسن کە ٦٥ کەسیان خەڵكی دەرەوەی شاری سلێمانین و ١٣٢ کەسی دیکەشیان دانیشتوی ناو شاری سلێمانین". 



PM:06:57:03/07/2020