وەزیری پەروەردە: تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێیت

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند" تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ لەکاتی خۆیدا لە ١١ی تەموز ئەنجام دەدرێت"، وتیشی " ناتوانین دوای بخەین و خۆمان بخەینە دەست قەدەری ڤایرۆسی کۆرۆنا".

 

د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، جگە لە جەخت کردنەوەی لەسەر ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی لە کاتی خۆیدا وتی " ١٤٤ هەزارو ١٤٢ کەس بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەکەن بە دەمامکەوەو، هۆڵی تاقیکردنەوەکانیش لەبەر رۆشنایی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا رێکخراوە".

 

هەروەها داوای لە کەسوکاری خوێندکاران کرد کە یارمەتیان بدەن تا قەرەباڵغی دروستنەکرێت و رێنوماییەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەبەرچاوبگیرێت.

وەزیری پەروەردە وتیشی " دوای سێ کاتژمێر قوتابیان دەتوانن پەڕەی سۆمای خۆیان بببینن".

 

دەربارەی دواخستنی خوێندنی ساڵی داهاتوو. د.ئالان حەمە سەعید، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە کات ماوەو هێشتا هیچ بریارێکیان لەو بارەیەوە نییە.

 

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هاولآتی د. تەها رەسوڵ کە دەوڵەمەندێکی سلێمانی یە پێیراگەیاندووە کە ئەو ١٥٠ هەزار دەمامک دابیندەکات تا دابەشکرێت بەسەر خوێندکاران لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکاندا.

 



PM:02:28:04/07/2020