سلێمانی .. ئەمڕۆ هەشت کەس بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کۆرۆناوە ئەمرۆ شەممە ٤ ی تەموز هەشت کەس لە سنوری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستدا.


عەبدوڵڵا ئەحمەد سەرۆکی تیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی وەک هەموو رۆژێک کە لەم ساتەدا لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک قوربانییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە، رایگەیاند " ئەمڕۆ هەشت کەس بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیان لە دەست داوە".

 
دەربارەی شوێنی نیشتەجێبونی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، سەرۆکی تیمی ناشتنی تەرمەکان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، یەکێک لە قوربانیانی ئەمڕۆی کۆرۆنا خەڵکی شارۆچکەی چەمچەماڵە و، یەکێکی دیکەش خەڵکی شارۆچکەی پێنجوێنە.



شەش کەسەکەی تر کە گیانیان لەدەستداوە، خەڵکی سلێمانین.

 


PM:07:02:04/07/2020