پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگەیاند" ٢٢ ڕۆژی تر پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان خۆیان كه‌ره‌نتینه بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵده‌وه‌شێنێنه‌وه با خه‌ڵك خۆی خۆی كه‌ره‌نتینه بكات".
فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" کاتژمێر ١٢:٠٠ی ئه‌مشه‌و كۆتایی به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ دێت، به‌ڵام پێویسته هاووڵاتیان هاوكارمانبن خۆپارێزی زیاتر بكه‌ن تا بتوانین به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا سه‌ركه‌وین".
پارێزگاری هەولێر وتیشی" پێویست بوو ٢٨ رۆژ کەرەنتین ڕابگەیەنین، بۆیە ئێستاش پێویستە ٢٢ رۆژ کەرەنتین و خۆپارێزی توند ئەنجامبدەین".
ڕاشیگەیاند" بریاری تازە ئەوەیە کاتژمێر هەشتی شەو هەتا پێنجی بەیانی هەموو شوێنەکان دادەخرێن، رۆژانی هەینیش جگە لە دەرمانخانە و نانەوا هیچ شوێنێک کراوە نابێت لە شاری هەولێر، بەتایبەت شوێنە گەشتیارییەکان".
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ده‌سه‌ڵاتی ته‌واومان داوه‌ته قائیمقامی قه‌زاكان و ده‌توانن به‌پێی بارودۆخی سنووره‌كانیان بڕیاربده‌ن و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی چی گرنگ بێت ئه‌و بڕیاره بده‌ن.