لە دهۆک ١١ توشبوی کۆرۆنا چاکبونەوە


بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک چاکبونەوەی ١١ توشبوی کۆرۆنا لە پارێزگاکە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ ١١ نەخۆشی توشبو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بە تەواوی چاكبوونەوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە" ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ كراوەتەوە و دەركەوتووە، كە بەتەواوی چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ‌ هێشتووە". 

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە" بەم ١١ حاڵەتەی ئەمڕۆ كۆی گشتی چاكبوان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ١٥٥ هاوڵاتی ئێستاش ٣١ توشبوی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون". 
 


PM:11:00:04/07/2020