تورکیا بەردەوام بێت لە ئۆپراسیۆنەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان



وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی راگەیاندنی دوێنێی وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەداتەوەو داوای هەماهەنگی بۆ لێدانی پەکەکە دەکات و دەڵێت "تا ئەوکاتەی ئەم چاوەڕوانییە بەبێ وەڵام بمێنێتەوە، تورکیا لە دژی هەر چالاکییەکی رووخێنەر، کە لە خاکی عێراقەوە دەکرێتە سەر سنوور، ئاسایش و سەقامگیرییەکەی، لە چوارچێوەی یاسایبەرگری لەخۆکردنی نێودەوڵەتی رەوادا، پێداگر دەبێت لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست".

 
لە وەڵامی راگەیاندنی دوێنی وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "ئێمە پێشتر وەڵامی پێگەکانی عێراقمان دابووەوە لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی ( چڕنووک) دژی رێکخراوی تیرۆرستیی پەکەکەی دەست بە خوێن، کە عێراقی کردووەتە مۆڵگەی خۆی، لەمبارەیەوە چەند روونکردنەوەیەکی تازە و بێبنەما لەلایەن پێگەکانی عێراقەوە هاتوون".

 
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باس لەوەش دەکات "جارێکی دیکە ئەمە بەبیر دەخەینەوە، کە ئامادەی هەماهەنگیین بۆ بەرەنگاربوونەوەیەکی هاوبەشانە دژی پەکەکە، کە ئاسایشی عێراقیشی خستووەتە ژێر هەڕەشە و پێشێلی سەروەرییەکەی کردووە".

 


PM:10:08:05/07/2020