ڕەخنەیەکی حکومەتی ئەڵمانیا، تورکیا توڕە دەکات

بۆ یەکەمجارە حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا رەخنە لە تورکیا دەگرێت لەسەر کردەوە سەربازیەکانی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریاو بە " نا شەرعی " ناوزەدی دەکات.

 

 
هەڵوێستی حکومەتی ئەڵمانیا لەمەڕی لەشکرکێشیەکەی ساڵی پار کە تا ئێستاش ناوبەناو بەردەوامە بۆ سەر ناوچە کوردیەکان، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە " شەرعیەتی نێودەوڵەتی نییە"، ئەوە لە کاتێکدایە کە وازەرەتی گەشپێدانی ئەو وڵاتە دەیەوێت لە پرسی ڤایرۆسی کۆرۆنادا یارمەتی خەڵکی باکوری سوریا بدات.

 
حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا لێدوانی نا ئاسایی و زۆر جیاوازی بەرامبەر سیاسەتی تورکیا لە سوریا نیشانداو، رەخنەی لە سیاسەتی ئەو وڵاتە و هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە کوردیەکان گرت.


ماریا فلاتشبارس خانمە وەزیری گەشەپێدانی حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیارێکدا دەڵێت" لە تێڕوانینی حکومەتی فیدراڵیەوە، ئەو مشتومڕە تورکیە بەبێ گومان نابێت".


دەربارەی ئۆپراسیۆنی ساڵی پاری تورکیا بۆ سەر ناوچەکە، حکومەت رایگەیاند" ناتوانێت هیچ هۆکارێک دیاری  بکەیت کە سیفەتی شەرعی بەپێی یاسای نێودەوڵەتیەکان بدات بەو هێرشە".
 


ئەو وەزیرە داوا لە حکومەتی وڵاتەکەی دەکات بە بڕی ملیۆنێک یۆرۆ کۆمەکی ئەو رێکخراوە ناحکومیانە بکات کە لەبواری تەندروستیدا کاردەکەن بۆ روبەڕوبوونەی کۆرۆنا لە ناوچەکانی رۆژئاوا.

 


AM:01:42:06/07/2020