بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت" هێزەكانیان شەش كەسیان دەستگیركردوە كە پیلانیان بۆ كوشتنی كەسێك داڕشتبو".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند" زانیاریی وردیان کۆکردوەتەوە كە شەش كەس بە ناوەكانی (ئ.ئ.س) و (هـ.ح.ع) و (م.ئ.م) و (م.م. ر) و (ت.رم) و (ش.ر.م) رێككەوتبوون كە لە گوندی لاجان لەسەر رێگای گوێڕ لە ئۆپەراسیۆنێکی هەڵکوتانەسەر بە چەک، هەڵبكوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییەك بە ناوی (ف.ا.ا) و ویستبوویان پارەی لێ بدزن و دواتریش بیكوژن".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ چەندین تیمی تۆكمە لە هێزەكانی پۆلیس پێك هێنرا و توانرا بە کەمتر لە شەش کاتژمێر، سەرجەم تۆمەتبارەکان دەستگیر بكرێن، هەروەها دەست گیرا بەسەر چەکێکی کڵاشینکۆف و دەمانچەیەک و کۆمەڵێک ماددەی بێهۆشکەر و کەلەپچە و لەزگەی دەمبەستن بۆ ئەوەی خانەوادەکەی پێ بێهۆش بکەن لەگەڵ چەندین کەلوپەلی دیکەدا.
پۆلیسی ههولێر باسی لهوهشكردوه، لهكاتی لێكۆڵینهوهدا تۆمهتبارهكان دانیان نا به تاوانهكهیاندا، بۆیه بهپێی مادده ٥٥ له یاسای سزادان بهند كران.